دەربارە

ئەمە بڵاگی تایبەتی خۆمەو و لێرە کۆمەڵێک بابەت ئەنووسم کە ڕوونکردنەوەی وێنەیی لەگەڵ و وەک پێویست ناتوانرێت سود لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ببینرێت بۆ نووسینی ئەوچەشنە بابەتە، لە ڕاستیدا خوازیاری سەرلەنوێ خستنەوە کاری زانست(zanist.org) بووم بەڵام دۆمەینەکەم لە لایەن پەیمانگایەکی سلێمانییەوە گیراوە کە من نەمتوانی بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لەکاتیخۆیدا نوێی بکەمەوە،  بۆ دۆمەینی کەش هەرناوێکم لا پەسەندبوو پێشتر تۆمار کرابوو بۆیە جارێ لێرە ئەنووسم تا دۆمەینێکی گونجاوم دەست ئەکەوێت و پێگەیەکی شیاو دروست ئەکەمەوە.

نوێکردنەوە : ٤-١٢-٢٠١٧

زۆردەمێکە ئەم پەڕەیەمم لەیاد کردوە بڕوام وا بوو لێرەوە جار جار شتێک لەسەر ئایتی بنوسم بەس دیارە کەس لەم رۆژگارە تاقەتی خوێندنەوەی نییە، یان جار جار شتیك لە بۆڵەکانی  ژیانی خۆم  کە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان حەوصەڵەی نوسینیم نییە لێرە دای ئەنێم، لێرە بەدواوە جار جار شتێک دا ئەنێم ڕەنە کەسێک هەبێت تاقەتی خوێندەوەیانی هەبێت.. نەش بوو ئەرشیفێک بۆخۆم.

دابان.