Sunday, December 24, 2017

وردی یان ڕوونی پیشاندەر و هەڵەتێگیشتنەکان لەو بارەیەوە screen resolutions



کاتێک باسی ڕوونی پیشاندەر ئەکرێت ئەوەی کەباوە و کەسانێکی زۆر لە بازار و تەنانەت هەموو شوێنێکی کەش باسی ئەکەن FULL HD  و HD یە و لەگەڵیا کورتکراوەی P بۆنمونە ئەوترێت ئەو سکرینە ١٠٨٠ پ یان ئەوی تر ٧٢٠ پ، لێرەوە کێشەی هەڵە تێگەیشتن دەست پێ ئەکات زۆر کەس وا ئەزانن مەبەست لەو P ژمارەی پێکسڵە لە هەر ئێنچێکدا ppi کە کورتکراوەی (pixel per inch)ە  بەڵام لەڕاستیدا ئەمە هەڵەیەکی زۆر گەورەیەو پەیوەندی بەوەوە نییە بەڵکو ئەمە کورتکراوەی  progressive scan کە بریتیە لە یەکێک لە جۆرەکانی دانانی وێنە لەسەر سکرین جۆرەکەی کەشیانinterlaced scan کە بۆ هەمان مەبەست بەکاریەت بەڵام بە جۆرێکی کە لێرەدا ئەمە زۆر بە پێویست نازانم باسی بکەم کە یەکیان بە دروستکردنی هێڵی ستونی کاردەکات و ئەوی تریان دوو فیڵد بەکار ئەهێنێت بۆ دروستکردنی وێنەیەک.ئەوەی پێویستە بزانرێت 1080p=1080 progressive scan1080i = 1080 interlaced scanئەوەی ئەم باسەی قوڵترکردۆتەوە بابەتی 4K و 2.5K و 2K یە کە جۆرێکی کە لە هەڵەتێگەیشتنی درووستکردووە زۆر کەس پێیان وایە لەبەرئەوەی FULL HD واتە ١٠٨٠ پ کەواتە ٤ک ئەبێت ٤*١٠٨٠ بکەین کە ئەکاتە ٤٣٢٠ پ، ئەمەش هەڵیەکی کەیە بۆ تێگەیشتن لەمەیان ئەبێت FULL HD لەمێشکمانابسڕینەوە چونکە ئەمە تەنها تێرمێکی بازرگانی بوو بۆ کاتێکی دیاری کراو لەڕاستیدا ئەم جۆرە لە پێوانی ڕوونی یان ڕیسۆڵیوشن ڕاست نییە و هەڵەیە ڕوونی پیشاندەر بەتەنها لایکی پیشاندەر ناپێورێت بەڵکو بە بەرزی و پانی پیشاندەرەکە ئەپێورێت هەر بەو جۆرەش نرخەکان زیاد ئەکەن کەواتە لە ڕاستیدا ١٠٨٠ بەتەنها بەرزی پیشاندەرەکەیە و بەم جۆرە پێوانە ئەکرێت ١٠٨٠*١٩٢٠ لیڕەدا ١٩٢٠ پانییە  بەم جۆرە بەزیادکردنی ئەم دوو ژمارەیە تێ ئەگەین لە ڕوونی پیشاندەرشێوازی پێوانە کردنی. 

جگە لەمەش هەڵە تێ گەشتن لە ( Aspect Ratio)  دا هەیە، بەتایبەت لە ئێستا دا کە زیاد لە جۆرێک هەیە بەگشتی تەلەفیزیۆنە کۆنەکانی جاران (SD) زیاتر ( Aspect Ratio) ٤:٣ یان بە کار ئەهێنا زۆر ڤیدیۆی کۆن لە یوتیوب بەو جۆرەیە لە لای ڕاست و چەپ ئەقرتین، لە گەڵ هاتنی تەلەفیزیۆن و مۆنیتەری (HD) ئەسپێکت ڕەیشیۆ گۆڕا بۆ ١٦:٩ ئەمە زۆر بەی ڤیدۆی یوتیوب و ئەوەی بە مۆبایلەکەت ئەگریت لەم جۆرەیە بەڵام شتێک نییە بڵێی ستانداردە بۆنمونە فلیمی سینەمایی ئەم ئەسپێکت ڕەیشیۆ یە بەکار ناهێنێت بۆیە زۆر بەی کات سەر و بنی پیشاندەرەکەت ڕەش ئەبێت، بۆ ساڵی ٢٠١٧ چەندین مۆبایل پەیا بوون بە ( Aspect Ratio) جیاواز لەوانە سامسۆنگ هەریەک لە نۆتی ٨ و گەلاکسی ئێس ٨ ( Aspect Ratio) کەیان ١٨.٥:٩ یە. 
( Aspect Ratio) چییە؟ بە زمانێکی زۆر سادە بڕی دەرکەوتنی وێنە/ڤیدیۆ یە لە ڕووی بەرزی و پانیەوە لەسەر پیشاندەر.


ئەم بابەتەم پێشتر نووسیوە قەرار وابوو زۆر قوڵ و دورو درێژ باسی ئەم بابەتە بکەم بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر کە گەڕامەوە سەری ئەو تاقەت و حەوسڵەیەی جارانم نەمابوو، هیوادارم ڕوون بێت زۆر سادە نوسراوە وە سودی هەبێت بۆ ئەوانەی پیشاندەری کۆمپیوتەر یان تی ڤی ئەکڕن.

Monday, December 4, 2017

ئەم نیشتیمانە

چ دۆزخێکە ئەم نیشتمانە، دۆزخێک کە بەشێکی ئینسانەکانی بۆیەکیان خولقانوە بەشێکیشی حوکومەتێکی فاشیست بۆ تاکەکانی، 
دۆزەخێک کە بۆمن زۆر لەو دۆزەخەی مەلاکان و پیاوانی ئاینی لە مناڵیەوە ئەیەن بەگوێمانا سامناکترە، ئاخر من بڕواناکەم خودا بەو میهرەبانیەوە ئاوا لە مەخلوقەکانی خۆی بکات ئەوەی کە من و تۆ و ئێمە بەم ڕۆژگارە بەیەکی ئەڕێژین لە شکاندنی کەرامەتی یەکتری لە کوشتنی هەستەکان لە بریندارکردنی رۆحی یەکتر.
ئەوەندەش ئینسانیەتمان تیا نەماوە بەڕێزەوە ماڵئاوای لە یەک بکەین داوای لێبوردن لەیەک بکەین
هەست بە بریندارکردنی بەرامبەرکانمان بکەین هەست بکەین لەسەر ووشە چ جەنگێکمان هەڵگیرسانوە تێبگەین کە ئەوانی کەش مرۆڤن سەرێک و دڵێکیان هەیە.
چ جەنگەڵێکە ئەم نیشتیمانە بەڵام پڕنییە لە پڵنگ و گورگ و کەمتیار پڕە لە ئینسانی دۆزەخی کە زۆر ناشەریفانەتر لە مەخلوقەکانی جەنگەڵ خەریکی یەکتری ڕاوکردنن بەناشەریفانترین شێوە بە ترسنۆکی لە پشتی پەردەکانەوە خەنجەری ژەهراوی لە سینەی یەکتری ئەسون 
ئەم جەنگە دورو درێژانە جەنگی مانەوەیە جەنگی دەوڵەمەند بوونە بە دزی و وێران کردنی دواین  جوانیەکانی ئەم شارانە جەنگی خواردنی ئەو مرۆڤانەیە کەشتێک لە جوانیان تیا ماوە
جێ هێشتنی ئەم دۆزەخەش بۆ دۆزەخێکی دی ئەم جیهانە  ڕۆشتن بۆ کوێ؟ بۆ مەملەکەتی هاتنەدی خەونەدزراوەکانمان؟  ئەو خەونانەی ئایلانی بێ خەون و بێ ئاگای لە دەردەسەریەکانی دنیا بەخنکانن دا؟ بۆ جێیەک کە هەزارەها  لەمپڕی تر لەبەردەمتا هەڵئەتۆقیت بۆ جێگایەک کە ڕەنگە هەزار سوکایەتی بە سەرڕەشی و غەریبیەکەت بکەن یان دواجار  وەک ئەوەی مرۆڤ نەبیت پشتەملت بگرن و هەڵت بەنەوە بۆ دۆزەخەکەی خۆت کە هیچی هی تۆ نیە تەنها ناسنامەکەت نەبێت، هەر خۆشمانین ئەم دۆزەخەمان دروست کردووە کەچی خۆشمان جێی ئەهێڵین.
لەنێو ئەم هەموو شەیتانەدا یان ئەبێت تۆش بچیتە سەر دینی ئەهریمەن یان ئەبێت ئیتر ئامادەبیت بۆ حەقیقەت بەهەموو ناهەقی و تاڵاوەکانیەوە وەک خۆی قبوڵی کەیت 
چونکە کۆتای هەیە ژیان بۆیە هەمیشە شتێک لە جوانی لە ژیانا ئەبینم چونکە ئەزانم دواجار ئەوان و  من و  تۆش ئەبین بە ئێکس و ئەچینەوە سەر حەقیقەتی خۆمان، 
تەنانەت ئێمە ئازادیش نین
ئازادی چییە؟ مرۆڤ نە بۆ لەدایک بوون و نە بۆ مردن پرس و جۆی پێ ئەکەن! زۆربەی نەخۆشیەجەستەیەکانی بە دەستی خۆی نییە و تیا یا ئازاد نییە، تەنانەت ئازاد نییە لە هەڵبژاردنی ڕەگەزی بەرامبەریش ئەمە گەورەترین ناهەقی ژیانە ئەویش بەدەست ئەو نییە و لەدەستی مرۆڤیكی تری وەک خۆیەتی و نیوەی لە ئازادی تیا یە، تۆ هەڵی ئەبژێریت ئەو تۆ هەڵنابژێرت و بە پێچەوانەکەشەیەوە کەسێک تۆ هەڵ ئەبژێرێت و تۆ ئەو هەڵ نابژێریت.
 ئازادی رەها نییە ئازادی رێژەیی هەیە، من تۆ ئازادنین لەوەی ئیش نەکەین چونکە ئەمرین لە برسا! لە هەزارها ڕوودا مرۆڤ ئازاد نییە کە باسکردنی تاقەت پڕووکێنە.

 هەر کات لە هیوا دوربم ئاسودەییی کەمم هەبووە، هەموو هیوایەکی خنکاوم هەست ئەکەم هێندەی ١٠ ساڵ لەتەمەنی خۆم زیاتر پیری کردووم  گەورەترین هەڵە لەژیاندا هەڵچنینی هیوا یە لەسەر مرۆڤێکی تر چاوەڕوانی کردن لە کەسێک کە پێکەنین بخاتە سەر دڵت ئارامیت لەم هەموو نائارامیەدا پێ بەخشێت، ئەشێت تەنهامرۆڤێک بتکات بە خۆشبەخترین مرۆڤی دنیا بەڵام تێ ئەگەم لەم زەمەنەدا نا چونکە ئەمە زەمەنی ژیانە بەدرۆ، ڕووخسارەی درۆینە هاوڕێی درۆینە هەمووشتێک بووە بە درۆیەکی گەورە.
٢١-٨-٢٠١٦
کۆتا پەرەگراف ٤-١٢-٢٠١٧