Thursday, May 14, 2015

یەكێک لە دڵگیرترین دابەشکردنەکانی لینیکس(لینوکس)


بێزاریت لە فۆرمات کردن و ئەنتی ڤایرۆس دابەزاندن و خاوبوونەوە و مەترسی بەردەوامی هاک کردن؟
ئەمە مشتێکە لەخەروارێکی کێشەکانی ویندۆز، زۆرکەس وائەزانێت کە لە سیستمی کارپێکردنی ویندۆز بترازێت هیچ جێگرەوەیەک نییە تەنانت هەیە ئەڵێت ماکی ویندۆز یان لینکسی ویندۆز، نازانێت ئەمە سیستمی کارپێکردنی جودان و دووروو نزیک پەیوەندیان بە ویندۆزەوە نییە ئەوە نەبێت کە هەموویان سیستمی کارپێکردنی کۆمپیوتەرن، هەنێکی کە هەر نەشیان بیستووە سیستمی دیکەش هەیە بەدەرلەویندۆز، کۆمەڵێکی کەش بەهانەیان ئەوە کە ئەم پڕۆگرامانەی ئەمان بەکاری ئەهێنن لە لینیکسدا نییە.

بەکورتی زۆربەی پڕۆگرامەکانی ویندۆز جێگرەوەیان هەیە نەک هەمان پڕۆگرام بەڵکو جێگرەوە و بەخۆڕایشن وەک ئۆفیس، ئەمە بەیتو بالۆرەیکی کۆنەوە سەردەمێکە وتراوە ئەوەی بڕیاری یاوە و لەم بەشەیە ناتوانێت هەرگیز دەستبەرداری ویندۆز بێت نە بۆ ماک نە بۆ لینیکس، بەڵام بەشێکی کە هەن کەپێان وایە ڕوکاری لینیکس ناشرینە یان بەکارهێنانی ئاسان نییە بۆ هەموو کەس نابێت.

Thursday, April 16, 2015

چارەسەرکردنی کێشەی درەنگ کوژانەوە لە ماک دا

بەشێوەیەکی گشتی کوژاندنەوە لە سیستمی ماک دا زۆر خێرایە و لە چەند چرکەیەک تێپەڕ نابێت بەگشتی لە نێوان ٢ بۆ ٤ چرکەدایە، بەڵام هەنێک جار پڕۆگرامێک بەهۆی کێشەیەکەوە ئەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کوژاندنەوە هەنێک جار لە ٣٠ چرکە  ،زیاتری پێ ئەچێت
بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە چەن ڕێگایەک هەیە ، بەڵام گرینگترین کار ئەوەیە کەسەرەتا بزانیت هۆکاری دروستبوونی کێشەکە چییە ئەویش لەڕێگای کونسوڵ جێ بە جێ ئەکرێت
بۆ کردنەوەی کونسوڵ لە سپۆت لایت بنووسە  Console یان بڕۆ سەر Launchpad>> Other>> Cosnole
 پاشکردنەوەی کونسوڵ لە بەشی گەڕانیدا بنووسە shutdown_time 

چۆنێتی زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی بۆ سیستمی ماک

زیادکردنی تەختە کلیل کارێکی ئاسانە لە سیستمی ماکدا خۆی بە بنەڕەت تەختە کلیلی کوردی لەخۆگرتووە بەڵام چەند کێشەیەکی هەیە و جگە لەوەش هەنێک لەپیتەکان شوێنەکانیان جیاوازە.

بۆ زیادکردنی تەختەکلیل سەرەتا بڕۆ سەر ئەم بەستەرەو تەختە کلیلەکە دابگرە
http://kurditgroup.org/downloads

پشان ئەوپڕگەیەی تەختەکلیلەکە کە داتگرتووە دابمەزرێنە،
دوای دامزراندن بڕۆسەر لۆگۆی ئەپڵ و کرتەی بکەو System Preferences هەڵبژێرە وپشان لەو پەنجەرەیەی بۆت ئەکرێتەوە Keyboard هەڵبژێرە  وەک ئەم وێنەیە