کاتێک باسی ڕوونی پیشاندەر ئەکرێت ئەوەی کەباوە و کەسانێکی زۆر لە بازار و تەنانەت هەموو شوێنێکی کەش باسی ئەکەن FULL HD و HD یە و لەگەڵیا کورتکراوەی P بۆنمونە ئەوترێت ئەو سکرینە ١٠٨٠ پ یان ئەوی تر ٧٢٠ پ، لێرەوە کێشەی هەڵە تێگەیشتن دەست پێ ئەکات زۆر کەس وا ئەزانن مەبەست لەو P ژمارەی پێکسڵە لە هەر ئێنچێکدا ppi کە کورتکراوەی (pixel per inch)ە بەڵام لەڕاستیدا ئەمە هەڵەیەکی زۆر گەورەیەو پەیوەندی بەوەوە نییە بەڵکو ئەمە کورتکراوەی progressive scan کە بریتیە لە یەکێک لە جۆرەکانی دانانی وێنە لەسەر سکرین جۆرەکەی کەشیانinterlaced scan کە بۆ هەمان مەبەست بەکاریەت بەڵام بە جۆرێکی کە لێرەدا ئەمە زۆر بە پێویست نازانم باسی بکەم کە یەکیان بە دروستکردنی هێڵی ستونی کاردەکات و ئەوی تریان دوو فیڵد بەکار ئەهێنێت بۆ دروستکردنی وێنەیەک.ئەوەی پێویستە بزانرێت 1080p=1080 progressive scan1080i = 1080 interlaced scanئەوەی ئەم باسەی قوڵترکردۆتەوە بابەتی 4K و 2.5K و 2K یە کە جۆرێکی کە لە هەڵەتێگەیشتنی درووستکردووە زۆر کەس پێیان وایە لەبەرئەوەی FULL HD واتە ١٠٨٠ پ کەواتە ٤ک ئەبێت ٤*١٠٨٠ بکەین کە ئەکاتە ٤٣٢٠ پ، ئەمەش هەڵیەکی کەیە بۆ تێگەیشتن لەمەیان ئەبێت FULL HD لەمێشکمانابسڕینەوە چونکە ئەمە تەنها تێرمێکی بازرگانی بوو بۆ کاتێکی دیاری کراو لەڕاستیدا ئەم جۆرە لە پێوانی ڕوونی یان ڕیسۆڵیوشن ڕاست نییە و هەڵەیە ڕوونی پیشاندەر بەتەنها لایکی پیشاندەر ناپێورێت بەڵکو بە بەرزی و پانی پیشاندەرەکە ئەپێورێت هەر بەو جۆرەش نرخەکان زیاد ئەکەن کەواتە لە ڕاستیدا ١٠٨٠ بەتەنها بەرزی پیشاندەرەکەیە و بەم جۆرە پێوانە ئەکرێت ١٠٨٠*١٩٢٠ لیڕەدا ١٩٢٠ پانییە بەم جۆرە بەزیادکردنی ئەم دوو ژمارەیە تێ ئەگەین لە ڕوونی پیشاندەرشێوازی پێوانە کردنی.
جگە لەمەش هەڵە تێ گەشتن لە ( Aspect Ratio) دا هەیە، بەتایبەت لە ئێستا دا کە زیاد لە جۆرێک هەیە بەگشتی تەلەفیزیۆنە کۆنەکانی جاران (SD) زیاتر ( Aspect Ratio) ٤:٣ یان بە کار ئەهێنا زۆر ڤیدیۆی کۆن لە یوتیوب بەو جۆرەیە لە لای ڕاست و چەپ ئەقرتین، لە گەڵ هاتنی تەلەفیزیۆن و مۆنیتەری (HD) ئەسپێکت ڕەیشیۆ گۆڕا بۆ ١٦:٩ ئەمە زۆر بەی ڤیدۆی یوتیوب و ئەوەی بە مۆبایلەکەت ئەگریت لەم جۆرەیە بەڵام شتێک نییە بڵێی ستانداردە بۆنمونە فلیمی سینەمایی ئەم ئەسپێکت ڕەیشیۆ یە بەکار ناهێنێت بۆیە زۆر بەی کات سەر و بنی پیشاندەرەکەت ڕەش ئەبێت، بۆ ساڵی ٢٠١٧ چەندین مۆبایل پەیا بوون بە ( Aspect Ratio) جیاواز لەوانە سامسۆنگ هەریەک لە نۆتی ٨ و گەلاکسی ئێس ٨ ( Aspect Ratio) کەیان ١٨.٥:٩ یە.
( Aspect Ratio) چییە؟ بە زمانێکی زۆر سادە بڕی دەرکەوتنی وێنە/ڤیدیۆ یە لە ڕووی بەرزی و پانیەوە لەسەر پیشاندەر.
ئەم بابەتەم پێشتر نووسیوە قەرار وابوو زۆر قوڵ و دورو درێژ باسی ئەم بابەتە بکەم بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر کە گەڕامەوە سەری ئەو تاقەت و حەوسڵەیەی جارانم نەمابوو، هیوادارم ڕوون بێت زۆر سادە نوسراوە وە سودی هەبێت بۆ ئەوانەی پیشاندەری کۆمپیوتەر یان تی ڤی ئەکڕن.









