بێزاریت لە فۆرمات کردن و ئەنتی ڤایرۆس دابەزاندن و خاوبوونەوە و مەترسی بەردەوامی هاک کردن؟
ئەمە مشتێکە لەخەروارێکی کێشەکانی ویندۆز، زۆرکەس وائەزانێت کە لە سیستمی کارپێکردنی ویندۆز بترازێت هیچ جێگرەوەیەک نییە تەنانت هەیە ئەڵێت ماکی ویندۆز یان لینکسی ویندۆز، نازانێت ئەمە سیستمی کارپێکردنی جودان و دووروو نزیک پەیوەندیان بە ویندۆزەوە نییە ئەوە نەبێت کە هەموویان سیستمی کارپێکردنی کۆمپیوتەرن، هەنێکی کە هەر نەشیان بیستووە سیستمی دیکەش هەیە بەدەرلەویندۆز، کۆمەڵێکی کەش بەهانەیان ئەوە کە ئەم پڕۆگرامانەی ئەمان بەکاری ئەهێنن لە لینیکسدا نییە.
بەکورتی زۆربەی پڕۆگرامەکانی ویندۆز جێگرەوەیان هەیە نەک هەمان پڕۆگرام بەڵکو جێگرەوە و بەخۆڕایشن وەک ئۆفیس، ئەمە بەیتو بالۆرەیکی کۆنەوە سەردەمێکە وتراوە ئەوەی بڕیاری یاوە و لەم بەشەیە ناتوانێت هەرگیز دەستبەرداری ویندۆز بێت نە بۆ ماک نە بۆ لینیکس، بەڵام بەشێکی کە هەن کەپێان وایە ڕوکاری لینیکس ناشرینە یان بەکارهێنانی ئاسان نییە بۆ هەموو کەس نابێت.
لەڕاستیدا ماکی ئەپڵیش جێگرەوەیەکی باشە بۆ ویندۆز بەڵام نرخی گرانە و هەموو کەس ناتوانێت دەستی پێ بگات، بۆیە ئەم سیستمە جێگرەوەیکی باشە بۆ هەردووکیان.
ئەم دابەشکردنەی ئێستا باسی ئەکەم ڕوکارێکی زۆر جوانی هەیەو سادەیی بەکارهێنانیشی لە ویندۆز سادەتر و ئاسانترە، بەڵام بەرلەوە تۆ ئەبێت بزانیت کۆمپیوتەر بۆ کام مەبەستە بەکارئەهێنت؟
ئەگەر کەسێکیت و کۆمپیوتەرێکی باشت هەیە بەگرافیک کاردی باش و پڕۆسێسەری باش و ڕامی پێویست و بۆ یاری کردن وەک باتڵفێڵد و GTA و ئەم یاریانە کڕیوتە ئەوە لەگەڵ ویندۆز بمێنەرەوە.
بەڵام بۆ کەسێک کە بە وێبدا ئەگەڕێت و یان لە وۆردا ئەنووسێت یان بەگشتی لە تۆڕەکۆمەڵایەتەکان کاتەکانی بەسەر ئەبات ئەوە لینیکس و دابشکردنیی elementary OS بۆتۆ زۆر شیاوە چونکە هەم بە پارێزراوی کارەکانت جێ بە جێ ئەبن هەم خێرایە و ڕووکارێکی زۆر دڵگیریشی هەیە، لەڕاستیدا زۆر لەماک ئەچێت گەشەپێدەرانی لەژێر کاریگەری ماکدا ڕووکارەکەیان چێ کردووە.
elementary OS سیستمی کارپێکردنی کۆمپیوتەرە و سەرچاوەکراوەیە و یەکێکە لە دابش کردنەکانی(لینوکس-linux) لەسەر بنەمای ئۆبۆنتو داڕێژراوەتەوە و بەڵام ڕوومێزەکەی تەواو جودایە لە ئوبونتو بەشێکی زۆریش لە پرۆگرامەکانی سەرلەنوێ چێکراونەتەوە یان بۆی نوسراوەتەوە تا بە باشترین شێوە لەگەڵ دەوروبەرەکەیدا بگونجێت.
ئایا نرخی چەندە؟
خۆڕاییە، بەڵام ئەکرێت چەند دۆلارێک ببەخشیتە گەشەپێدەرانی بۆ ماندووبون وکات تەرخانکردنیان بۆ سیستمەکە تا بتوانن بەردەوام بن و گەشەی زیاتری پێ بەن، بێگومان ئەتوانیت بە خۆڕایی دایبگریت.
ئەتەوانم لەگەڵ ویندۆز یان ماک پێکەوە دایان مازرێنم؟
بەڵێ ئەتوانیت هەردوو سیستمەکەت هەبێت و لەکاتی داگیرساندا یەکێکیان هەڵبژێریت.
چۆن دایمەزرێنم؟
سەرەتا لەم لینکەی خوارەوە سیستمەکە دابگرە
http://elementary.io
پاشان بیسوتێنە سەرە دیڤیدی یان فلاشێکی USB ئامدەبکەو لەم لینکەی خوارەوە پڕۆگرامی(Universal-USB-Installer) دابگرەو سیستمەکە بکەرە سەر فلاشکەت واتا فلاشەکەت بکە بە بوتەبڵ
http://www.pendrivelinux.com/universal-usb-installer-easy-as-1-2-3/#button
چۆنێتی دامەزراندن
تەماشای ئەم لینکەی خوارەوە بکەوە سەرجەم هەنگاوەکان وەک خۆی جێ بە جێ بکە
http://itsfoss.com/guide-install-elementary-os-luna/
لێرەوە ڤیدیۆیەکی کورت لەسەر سیستمەکە ببینە
کۆتایی.







0 لێدوان:
Post a Comment