Thursday, April 16, 2015

چارەسەرکردنی کێشەی درەنگ کوژانەوە لە ماک دا

بەشێوەیەکی گشتی کوژاندنەوە لە سیستمی ماک دا زۆر خێرایە و لە چەند چرکەیەک تێپەڕ نابێت بەگشتی لە نێوان ٢ بۆ ٤ چرکەدایە، بەڵام هەنێک جار پڕۆگرامێک بەهۆی کێشەیەکەوە ئەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کوژاندنەوە هەنێک جار لە ٣٠ چرکە  ،زیاتری پێ ئەچێت
بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە چەن ڕێگایەک هەیە ، بەڵام گرینگترین کار ئەوەیە کەسەرەتا بزانیت هۆکاری دروستبوونی کێشەکە چییە ئەویش لەڕێگای کونسوڵ جێ بە جێ ئەکرێت
بۆ کردنەوەی کونسوڵ لە سپۆت لایت بنووسە  Console یان بڕۆ سەر Launchpad>> Other>> Cosnole
 پاشکردنەوەی کونسوڵ لە بەشی گەڕانیدا بنووسە shutdown_time 

پاشان کاتی دواین کوژاندنەوە دیاری بکەو بچۆرەوە سەر خانەی گەڕان و shutdown_time لابەرە لەخانەکەدا 
لێرەدا بە پێی ئەوکاتەی کە کوژندنەوەکە پێی چووە ئەکرێت تەماشای لۆگەکان بکەیت و بزانیت کامەپڕۆگرام بۆتە هۆی shutdown stallبەپێی ئەمە کاری پێویست بۆ ئەو پڕۆگرامە ئەنجامبدرێت تا چیتر نەبێتە هۆی ئەم خاوبونەوەیەبەڵام بەشێوەیەکی گشتی هۆکاری خاوبونەوەی کوژاندنەوە لەسیستمی ماڤرێکس و خوارتردا داهۆکارەکەی پڕۆگرامێکە کە بە بنەڕەت لەگەڵ سیستمەکەیا بوو ڕەنە لە ووشانی نوێدا ئەمە چارەسەرکرابێت بەڵام من تاقیم نەکردۆتەوە بۆیە زانیاریم لەسەر نوێترین ووشان نییە وەک پێویست،  پڕۆگرامکە ناویKeychain وکاری سینک کردنی تێپەڕەووشەکانتە بۆ هەژمارە جیاوازەکان لەسەر ئامێرەجیاوازەکانی ئەپڵ.
لەڕاستیدا لە نێت زانیاریەکی ڕاستەوخۆ نییە  کە ئەمەئەبێتە هۆی خاوبونەوەی کوژاندنەوە بەڵام کە لە لۆگەکاندا تەماشای ئەکەیت هەنێک جار زیاتر لە ٢٠ چرکە چاوەڕێی وەڵام ئەکات بەرلەوەی دابخرێت، جگەلەوەش لەبابەتێکی تردا باسی ئەوە کراوە کە هۆکارێکە بۆ درەنگکەوتنی کوژاندنەوە بەڵام بەهۆی نەگونجانی سەردێری بابەتەکەوە کەم کەس ئەزانێت کە هۆکاری سەرەکی ئەم پڕۆگرامیە بۆیە پەنا ئەبن بە نووسین و دەستکاری کردنی چەند پەڕگەیەک لەڕێی Terminal ەوە بۆ چارەسەر کردنی، کەدواتر باسی ئەوەش ئەکەین.
بۆ چارەسەر کردن ئەبێت بچین بۆ (Go to Folder) بەم ڕێگایانە, داگرتنی  هەرسێ دووگمەی comand+shift+G
یان پەنجەرەی Finder دیاری بکە پاشان لە بەشی سەرەوە GO کرتەبکە پاشان Go to Folder هەڵبژێرە 
لەوێ بنووسە (~/Library/Keychains/) 
پاشان فۆڵدەرێک هەیە کە بەشێوەی هێکسا دیسمڵ ناوەکەی نوسراوە ڕاستەوخۆ دیلیتی کەو پاشان ڕاستەوخۆ ڕیستارت بکە
تەماشای ئەم وێنانە بکە 


ئەێستا لەکاتی کوژاندنەوەدا ئەبێت کێشەکەت چارەسەربووبێت بەڵام ئەگەر هۆکاری درووستبوونی ئەم خاوبونەوەیە نەزانرا چییەو بەمەش چارەسەر نەبوو ئەواڕێگەی دووهەم بەکاربێنە کە نووسینی ئەم کۆماندانەیە لە Terminal 

سەرەتا بۆ کردنەوەی Terminal  لە سپۆت لایت بینووسە یان بڕۆ بۆ Launchpad>> Other>> Terminal
پاشان ئەم کۆماندانە بنووسە 

sudo defaults write /System/Library/LaunchDaemons/c\
om.apple.coreservices.appleevents ExitTimeOut -int 5

sudo defaults write /System/Library/LaunchDaemons/c\
om.apple.securityd ExitTimeOut -int 5

sudo defaults write /System/Library/LaunchDaemons/c\
om.apple.mDNSResponder ExitTimeOut -int 5

sudo defaults write /System/Library/LaunchDaemons/c\
om.apple.diskarbitrationd ExitTimeOut -int 5

sudo defaults write /System/Library/LaunchAgents/com.\
apple.coreservices.appleid.authentication ExitTimeOut -int 5

هەر کۆماندەوە لە دوو دێر پێکهاتووە یەک یەک(دوو دێر دوو دێر) کۆپیان کەو پاشان لە ناو تێرمیناڵدا پەیستیان بکە بەڵام ئاگاداربە بەر لەئەنجامدانی ئەم کارە وێنەیەک لەسیستمەکەت بگرەوە واتە backup ئەنجامبدە ئەگەرهەڵەیەک ڕویدا توانای گەڕانەوەت هەبێت بۆ پێش دەستکاری کردن، بەشیوەیکی گشتی کاری ئەم کۆماندانە بریتییە لە دانانی کاتی چاوەڕوانی بۆ وەڵامدانەوەی هەر پڕۆگرامێک بەر لەداخستنی لە کاتی کوژاندنەوەدا، لێرە ٥ چرەکە دەستنیشان کراوە تۆ ئەتوانیت کەمتری بکەیتەوە بە گۆڕینی نرخی ئینتیجەری ExitTimeOut -int 5 بۆ نمونە بۆ ١ چرکە ئەوا ئەو نرخەی کۆتایی ئەگۆڕین بە ExitTimeOut -int 1 بەم شێوەیە بە پێی خواستی خۆت ئەو نرخە دیاری بکە جگە لە سفر واتا ئەبێت نرخەکەت لە سفر گەورەتربێت.

ئەگەر ویستت ئەم کارانە هەڵوەشێنیتەوە و وەک بنەڕەتی لێ بکەیتەوە ئەوە ئەم کۆماندانەی خوارەوە بەهەمان شێوە لە تێرمیناڵدا بنووسە 

sudo defaults delete /System/Library/LaunchDaemons/c\
om.apple.coreservices.appleevents ExitTimeOut

sudo defaults delete /System/Library/LaunchDaemons/c\
om.apple.securityd ExitTimeOut

sudo defaults delete /System/Library/LaunchDaemons/c\
om.apple.mDNSResponder ExitTimeOut

sudo defaults delete /System/Library/LaunchDaemons/c\
om.apple.diskarbitrationd ExitTimeOut

sudo defaults delete /System/Library/LaunchAgents/com\
.apple.coreservices.appleid.authentication ExitTimeOut


هیوادارم سوودی هەبێت.

0 لێدوان:

Post a Comment